كێلی چاوڤین، هاوسه‌ری دێرێك چاوڤین،ئه‌فسه‌ر له پۆلیسی مینیاپۆلیس كه تۆمه‌تباره به خنكاندنی جۆرج فلۆید-ی هاووڵاتییه‌كی ره‌شپێستی ئه‌مریكی به ره‌گه‌ز ئه‌فریقی، داوای جیابوونه‌وه له‌هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌كات و سه‌ره‌خۆشیش له خانه‌واده‌ی قوربانییه‌كه ده‌كات.
له‌مباره‌یه‌وه نووسینگه‌ی سیكۆلا بۆ پارێزه‌ران له مینیاپۆلیس بڵاویكردۆته‌وه، پارێزه‌ران رایانگه‌یاندووه كه كێلی چاوڤین، هاوسه‌ری پۆلیسه‌كه، له‌ئاكامی گیان له‌ده‌ستدانی هاووڵاتییه ره‌شپێسته‌كه، تووشی شۆك بووه‌و نیگه‌رانی خۆی و خانه‌واده‌كه‌شی له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌سانه ده‌ڕبریوه كه له رووداوه دڵته‌زێنه‌كه‌دا تووشی شۆك بوون.
هاوكات چاوڤین به‌فه‌رمی داوای كردووه كه له‌هاوسه‌ره پۆلیسه‌كه‌ی جیابێته‌وه،له‌كاتێكدا كه هیچ منداڵێكی له‌و ئه‌فسه‌ره‌دا نییه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.