به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی سلێمانی رایگه‌یاند: تووشبوویەکی ڤایرۆسی كۆرۆنا له شاری سلێمانی گیانی له ده‌ستدا.
دكتۆر سه‌باح هه‌وارمی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستی سلێمانی، له لاپه‌ره‌ی تایبه‌تی خۆی فه‌یسبووك بڵاویكرده‌وه ده‌ڵێت: بەداخەوە، کەمێک لەمەوبەر تووشبوویەکی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە تەمەنی 37 ساڵە لە شاری سلێمانی گیانی لەدەستدا.
هه‌وارمی گوتیشی: تیمی پزیشکیمان ئەوەی لە توانایدا بوو ئەنجامیدا بەداخەوە، لێرەوە پرسەو سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی خانەوادەکەیان دەکەم، خودای گەورە بە بەهەشتی بەرینی شادبکات.
له راگه‌یه‌ندراوێكی وەزارەتی تەندروستی هه‌واڵی گیان له ده‌ستدانی تووشبوویه‌كه‌ی پشتراستكرده‌وه.
ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
تووشبووێکی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوی COVID19 لە شاری سلێمانی لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا کە تەمەنی ٣٧ ساڵ بوو و بەرکەوتووی برا تووشبوەکەی بوو کە کارمەندی نەخۆشخانەی ئاسایە، جگە لە خۆی حەفت کەس لە خانەوادەکەی تووشی ئەو نەخۆشیە بوون و دوای ئەوەی لە ڕێکەوتی ٢٠٢٠/٥/١٥ نیشانەی نەخۆشیەکەی بەدیارکەوتووە و پێشتر ھیچ نەخۆشیەکی تری نەبووە و لە ٢٠٢٠/٥/١٩ پشکنینی بۆ کراوە و پۆزەتیڤ دەرچووە و لە نەخۆشخانە خەوێندراوە و لە ژێر چارەسەر بووە تا ٢٠٢٠/٥/٢٩باری تەندروستی تێکدەچێت و دەخرێتە سەر ئامێری ھەناسەی دەستکرد لە بەشی چاودێری چڕی هەناسەدان، بەداخەوە ئەمڕۆ شەممە ٢٠٢٠/٥/٣٠ گیانی لەدەستدا.
وێڕای پرسە و سەرەخۆشی لە خانەوادە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو هیوادارین هاوڵاتیان پابەندی ڕێنماییەکانی تەندروستی بن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.