تەندروستی عێراق رایگەیاند: 306 کەسی دیکە لە عێراق تووشی کۆرۆنا بوون و 10 کەسی دیکەش گیانیان لەدەستداوه.
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق لە بەیاننامەیەکدا بڵاوی کردەوە؛ لەماوەی (24) كاتژمێری رابردوودا (5644) پشکنین ئەنجامدراوە و لە ئەنجامدا (306) حاڵەتیان پۆزەتیڤ بوون و وەک هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لهم وڵاته تۆمارکراون.
هەروەها وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاشکراشیکردووە لهم ماوهیهدا 10 تووشبوو بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە و ژمارەی ئەو کەسانەی تا ئێستا گیانیان لەدەستداوە گەیشتۆتە 195 کەس.
66 کەسی تر ڤایرۆسەکەیان تێپەڕاندووە و چاکبوونەتەوە و لە نەخۆشخانە چونەتە دەرەوە، بەوەش ژمارەی کۆی چاکبووەوەکان گەیشتە 3110 حاڵەت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.