Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 02:21

چاکسازی خواست و ئاوازی خەڵکە و سەردەگرێ

مێژووش هەڵوێستی هەردوو بەرەی چاکسازی و بەرەی ناڕازییەکان وەک خۆی دەنووسێتەوە
کوردستان TV
100%

یەکێک لە دروشمە سەرەکییەکانی کابینەی حکوومەت، چاکسازییە، کە دروشمی تەواوی لایەنە پێکهێنەرەکانی حکومەت و تەنانەت ئۆپۆزسیۆنیش بووە، بۆیە حکوومەت دەستی بە جێبەجێکردنی بەرنامەی چاکسازی کردووە، ئەوەش ئومێدی تەواوی چین و توێژەکانی کوردستانە، بەڵام وەک دەبینین کە هەندێ کەس و لایەن کە دەکەونە بەر چاکسازییەکە، نیگەرانن و لێرە و لەوێ، بە دزی و بە ئاشکرا  هەوڵی راگرتنی بەرنامەکە دەدەن و ئەگەر بۆیان بکرێ ناڕەزاییش دەکەن، کە باش دەزانن ناڕەزایی و بەردەوامبوونی گەندەڵی و ئەو دۆخەی پێشتر هەبووە، قازانجی کەسی تێدا نییە.

ئەمە لەکاتێکدایە کە پەتای کۆڕۆنا، کە نەخۆشییەکی جیهانییە و سەراپای جیهان پێی گیرۆدەیە، لێرەش وا خەریکە تەشەنە دەکا و حکومەت بۆ کەمکردنەوەی بەرکەوتنەکان دەوامەکانی کەم کردۆتەوە و تەنانەت تاقیکردنەوەکانی خوێندنیشی لە زۆربەی قۆناغەکان بە دەرچوو هەژمار کرد، کەچی هەندێک دەنگ بۆ بەرژەوەندیی سیاسیی خۆیان، تەنانەت دژی رێوشوێنەکانی خۆپارێزیی هاوڵاتیانیشن لە کۆڕۆنا ، لەکاتێکدا بەچاوی خۆیان دەبینن کۆڕۆنا لە جیهاندا چی بە خەڵک دەکات، بەڵام لەبەرامبەر هەموو ئەمانەدا زۆرینەی خەڵکی کوردستان پابەندی رێکارەکانی حکومەتن بۆ خۆپارێزی و دەستخۆشیی لە تیمەکانی سەرپەرشتی ئۆپەراسیۆن و تەندروستی و ئەمنی دەکەن، لەهەمان کاتیشدا پشتیوانیی بەرنامەی چاکسازین و دڵیان بە هەنگاوەکانی حکوومەت بۆ ریشەکێشکردنی گەندەڵی خۆشە و چاکسازییەکان لە خزمەتی کوردستان و خەڵکەکەیدا دەبینن. مێژووش هەڵوێستی هەردوو بەرەی چاکسازی و بەرەی ناڕازییەکان وەک خۆی دەنووسێتەوە..
ن/ فه‌رهه‌نگ غه‌فور
 

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.