ده‌سه‌ڵاتی فڕۆکه‌وانی شارستانی عێراقی ماوەی ڕاگرتنی گه‌شته ئاسمانییه‌کانی تـــــا 7ی حوزەیران درێژکردەوە، جگە لە گه‌شتی فڕۆکەی فریاگوزاریى و سەربازییەکان.
لە ئاگاداری نامەیەکدا، ده‌سه‌ڵاتی فڕۆکه‌وانی شارستانی عێراق، بڕیاریدا ماوەی راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان لە سه‌رجه‌م فڕۆکه‌خانه‌کانی عێراق تا (7/6/2020) درێژ بکاتەوە.
بڕیاره‌كه‌ی ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی شارستانی عیراقی له‌چوارچێوه‌ی به‌رگیری كردنه له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆناو بڕیاره‌كه گه‌شتی فڕۆكه‌كانی مانگی سور و سه‌ربازی و یارمه‌تییه ته‌ندروستییه‌كان و فریاگوزارییه‌كان و بارهه‌ڵگر (كارگۆ) ناگرێته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.