به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر، ئه‌مڕۆ شه‌ممه رایگه‌یاند، رێگه به‌هیچ كه‌سێك نادرێت به‌بێ ده‌مامك سه‌ردانی بنكه ته‌ندروستیه‌كان بكات.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا ته‌ندروستی هه‌ولێر رایگه‌یاند، ئاگاداری سه‌رجه‌م هاووڵاتیانی پارێزگای هه‌ولێر ده‌كه‌ن، به‌مه‌به‌ستی ڕێگه گرتن له بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆڕۆنا و پاراستنی گیانی هاووڵاتیان.
پێویسته نه‌خۆش و هاوه‌ڵی نه‌خۆش له‌كاتی سه‌ردانكردنی ده‌زگا ته‌ندروستیه‌كانی سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر ده‌مامكیان پێ بێت.
ته‌ندروستی هه‌ولێر ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو، ڕێگه نادرێت هیچ كه‌سێك بچێته ژوره‌وه بۆ بنكه ته‌ندروستی و نه‌خۆشخانه‌كان به‌بێ به‌كارهێنانی ده‌مامك.
به‌یاننامه‌یه‌کدا له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر
رێگه به‌هیچ كه‌سێك نادرێت به‌بێ ده‌مامك سه‌ردانی بنكه ته‌ندروستیه‌كان بكات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.