له 20-5-2020 گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 19 ساڵان به ناوی مسته‌فا به‌ختیار عوسمان كه دانیشتوی شاری دهۆكه له رووباری زێی گه‌وره له گوندی خاروكی سه‌ر به قه‌زای به‌رده‌ره‌ش خنكا.
په‌یامنێری كوردستان تیڤی رایگه‌یاند: ماوه‌ی 11 رۆژه كه‌سوكار و خه‌ڵكی سنووره‌كه به هاوكاری تیمه‌كانی غه‌واس سۆراغی ته‌رمی گه‌نجه‌كه‌یان ده‌كرد، دوانیوه‌رۆی ئه‌مرۆ شه‌ممه، له دووری زیاتر له 30 میلۆمه‌تر له شوێنی رووداوه‌كه ته‌رمی ئه‌و گه‌نجه دۆزرایه‌وه.
شایه‌نی باسه له لێدوانێكی پێشوویدا بۆ ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی ستار عوسمان مامی ئه‌و گه‌نجه خنكاوه رایگه‌یاندبوو: مسته‌فا به‌ختیار ماوه‌یه‌ك بوو تووشی نه‌خۆشی ده‌روونی ببوو.
ساڵانه له هه‌ردوو رووباری زێی گه‌وره و رووباری خازر له سنووری قه‌زاری به‌رده‌ره‌ش ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی ده‌خنكێن.
پ: سه‌نگه‌ر گۆران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.