جێگری پارێزگاری هه‌ولێر رایگه‌یاند: به داخه‌وه دوای به‌ریه‌ككه‌وتنی زیاتری هاووڵاتیان له دوای رۆژانی جه‌ژنی ره‌مه‌زان، 70 حاڵه‌تی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆمار كراوه.
له‌باره‌ی دوایین رێكار و رێنماییه‌كان بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆرسی كۆرنا، هێمن قادر جێگری پارێزگاری هه‌ولێر و هاوكات گوتەبێژی ژووری بەرنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەپارێزگای هەولێر له لێدوانێكی تایبه‌ت به كوردستان تیڤی رایگه‌یاند: به داخه‌وه دوای به‌ریه‌ككه‌وتنی زیاتری هاووڵاتیان له دوای رۆژانی جه‌ژنی ره‌مه‌زان، 70 حاڵه‌تی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆمار كراوه.
هێمن قادر جێگری پارێزگاری هه‌ولێر گوتیشی: له ئێستادا ڤایرۆسه‌كه له زۆربه‌ی گه‌ره‌كه‌كانی شاری هه‌ولێر بڵاو بووه‌ته‌وه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته رێنمایی تایبه‌ت بڵاو كراوه‌ته‌وه و پێوسیته هاووڵاتیانش به تێبینیه‌وه له‌گه‌ڵ یه‌كتری به‌ركه‌وتنیان هه‌بێت و بۆ خۆپاراستنیان، له كاتی ده‌رچوون ماسك و ده‌ستكێش به‌كار بێنن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.