یەکەم کاروانی کۆچبەران لە هه‌رێمی کوردستانەوە گه‌ڕانه‌وه خاکی ڕۆژئاوای كوردستان، پاش ئەوەی لەلایەن لیژنەی تەندروستی دەروازەی سێمێلکاوە پشکنینی کۆرۆنایان بۆ ئەنجامدراوە.
ئاژانسی هەواڵی هاوار بڵاویکردووەتەوە، دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و داخستنی ده‌رگای سنووری نێوان هه‌رێمی كوردستان و رۆژئاوای كوردستان، ئەمڕۆ شه‌ممه به بڕیاری ده‌روازی سنووری سێمێلکا و به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ده‌رگای سنوری نێوده‌وڵه‌تی پیشابور، رێگه‌ی نێوان هه‌رێمی كوردستان و رۆژئاوای كوردستان بۆ ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی ده‌یانه‌وێ بگه‌ڕێنه‌وه كرایه‌وه.
به پێی رێنماییه‌كان بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك رێگه به‌و هاووڵاتیانه ده‌درێت كه ده‌یانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه بۆ رۆژئاوای كوردستان و هه‌ر ئه‌مڕۆش به‌شێك له‌وان گه‌ڕانه‌وه بۆ زێدی خۆیان .
ڕێکارەکانی خۆپارێزی و پاک‌وخاوێنی هاتووچۆ لە دەروازە سنوورییەکەوە توندوتۆڵکراوە و ناوی هەموو ئەو کەسانەش تۆمار دەکرێت کە دەگەڕێتەوە و پشكنینی تایبەتییان بۆ ئەنجام دەدرێت.
لە ڕۆژی 27ی ئەم مانگەدا بڕیاری کردنەوەی ڕێگاکەی بەڕووی کۆچبەران و هاوڵاتیانی ڕۆژئاوادا دەرکردووە پاش ئەوەی لە 14ی ئازاری ڕابردوودا لە ترسی کۆرۆنا داخرابوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.