وەزارەتی تەندروستی بیست و سێ تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکران.
دەرەنجامی نوێ ...
لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و تووشبووان، بیست و سێ تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکران، چواردە پیاو و ھەشت ئافرەت و کچێکی گەنج.
چوار تووشبوو بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون، یەک تووشبوو پێشینەی گەشتی ھەبووە، ھەژدە تووشبووەکەی تر نیشانەی نەخۆشیان ھەیە و پشکنینیان پۆزەتیڤ دەرچووە.
هەژدە تووشبوو دانیشتووی ناو شاری سلێمانی.
یەك تووشبوو دەنیشتووی قەزای دەربەندیخان.
یەك تووشبوو دانیشتووی قەزای پێنجوین.
یەك تووشبوو دانیشتووی قەزای کەلار.
یەك تووشبوو دانیشتووی پارێزگای ھەڵەبجە.
یەك تووشبوو دانیشتووی پارێزگای بەغداد.
وەزارەتی تەندروستی
٣٠ ئایار ٢٠٢٠
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.