سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی، ئەمڕۆ شەممە، فەرمانیدا مووچەی پلەباڵاکان لە دامەزراوەکانی دەوڵەتدا کەمبکرێنەوە و دوو مووچە نەمێنێت.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی نووسینگەی سەرۆکوەزیران، کازمی لە میانی سەرۆکایەتیکردنی کۆبوونەوەی لیژنەی چاکسازیی داراییدا، فەرمانی داوە مووچەی پلەباڵاکان لە دامەزراوەکانی دەوڵەتدا کەمبکرێنەوە.
ئاماژەی بەوەشکردوە، پێویستە دادپەروەری کۆمەڵایەتی لە دابەشکردنی موچە بێتە دی چی دیکە دوو موچەیی نەمێنێت.
ئهمرۆ شەممە 2020/05/30 سەرۆکوەزیرانی عێراق سەرۆکایەتیی کۆبوونەوەی لیژنەی چاکسازیی ئابووریی کرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.