بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی كۆیە رایگەیاند، بەهۆی رووداوێكی هاتوچۆوە كەسێك گیانی لەدەستداوە و یەكێكی دیكەش برینداربوو.
عه‌قید زاهیر محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری هاتوچۆی كۆیه له لێدوانێكی رۆژنامه‌نووسیدا ڕایگه‌یاند: ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 30-5-2020، له ڕێگای هه‌ولێر – كۆیه ڕووداوێكی هاتوچۆ له نێوان ئۆتۆمبێلی جۆری تۆیۆتا / هایلۆكس و بارهه‌ڵگرێك ڕوویداوه.
گوتیشی: له ڕووداوه‌كه‌دا شۆفێری تۆیۆتاكه برینداربووه و سه‌رنشینێكیش گیانی له‌ده‌ستداوه كه له دایكبووی ساڵی 1989یه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.