تەندروستیی کەرکووک رایگەیاند، تووشبوویەکی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانی لەدەستدا کە تەمەنی 70 ساڵە.
زیاد ئەلجبوری بەرێوەبەری تهندروستی کەرکووک راگەیاند: پیاوێكی تەمهن 70 ساڵ دوای ئەوەی تووشی کۆرۆنا بووە بە ھۆی ھەناسە تەنگیەوە گیانی لە دەستداوە بەم حاڵەتەیش مردن بە نەخۆشی کۆرۆنا لە کەرکووک دەبێتە سێ حاڵەت.
لە دەسپێکی ڤایرۆسەکەوە تاکۆ ئێستا ، زیاد خەڵف ئەلجبور ئەوشی راگەیاند لە کەرکووک لە سەرھەڵدانی نەخۆشی کۆرۆنا تاکو ئێستا ٧٩ حاڵەت تۆمار کراوە ٦٩ حاڵەت چاک بوونتەوە و نەخۆشخانەیان بە جێھێشتەوە ئێستا ٧ کەس لە نەخۆشخانە ماوتەوە و چارەسەریان بۆ دەکرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.