هاوكاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی نائارامییه‌كان له ده‌یان شاری ئه‌مه‌ریكا، په‌نتاگۆن له هه‌نگاوێكی ده‌گمه‌ندا فه‌رمانی داوه به سه‌ربازو چه‌ند یه‌كه‌یه‌كی پۆلیسی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا ئاماده بكات تا ڕه‌وانه‌ی میناپلس بكرێن ئه‌و شوێنه‌ی جۆرج فلۆیدی ڕه‌شپست به ده‌ستی پۆلیسێكی سپی پێست كوژراو بووه هۆی خۆپیشاندانی گه‌وره‌ی ناره‌زایی.
به پێی زانیارییه‌كان، سه‌ربازانی بنكه‌ی سه‌ربازی فۆرت براگ له كارۆلاینای باكور و فۆرت دره‌م له نیویۆرك فه‌رمانیان پێ دراوه ئاماده‌بن هه‌ركاتێك داوایان لێ كرا له‌ماوه‌ی 4 كاتژمێردا بگه‌نه ئه‌وێ. هه‌روه‌ها سه‌ربازانی بنكه‌ی فۆرت كارسن له كۆلۆرادۆو فۆرت ڕایلی له كه‌نساسیش پێیان وتراوه له ماوه‌ی 24 كاتژمێردا ئاماده‌بن.
ئه‌و فه‌رمانی ئاماده‌باشییانه ڕۆژی هه‌ینی به شێوه‌یه‌كی زاره‌كی دراوه ، پاش ئه‌وه‌ی ترامپ پرسیاری بژارده‌ی له‌شكری بۆ هێوركردنه‌وه‌ی ڕه‌وشه‌كه‌ی له وه‌زیری به‌رگری مارك ئه‌سپه‌ر كرد .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.