سوپای میسر رایگه‌یاند كه ١٩ چه‌كدار و پێنج سه‌رباز له پارێزگای باكووری سینا باكووری رۆژهه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته كوژراون.
له‌وباره‌یه‌وه عه‌قید تامر ریفاعی، گوته‌بێژی سوپای میسر، له رایگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه له چه‌ند رۆژی رابردوودا، هێزه‌كانی سوپا زنجیره‌یه‌ك ئۆپه‌راسیۆنیان بۆسه‌ر گرووپه چه‌كداره‌كان له پارێزگای باكووری سینا ئه‌نجامداوه.
ئاماژه به‌وه‌یشدراوه كه له میانی دوو ئۆپه‌راسیۆندا له پارێزگای باكووری سینا، سێ چه‌كدار كوژراون و ده‌ستیش به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك چه‌ك و بڕێك ته‌قه‌مه‌نییدا گیراوه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه هێزی ئاسمانیی زنجیره‌یه‌ك ئۆپه‌راسیۆنی بۆسه‌ر ژماره‌یه‌ك گردبوونه‌وه‌ی گرووپه چه‌كداره‌كان له پارێزگای باكووری سینا ئه‌نجامداوه و له میانیاندا، ١٦ چه‌كدار كوژراون.
باس له‌وه‌شكراوه كه هه‌ر له میانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كاندا، پێنج سه‌رباز كوژراون، بێ ئه‌وه‌ی زانیاری زیاتر له‌وباره‌وه بخرێته‌ڕوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.