ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی له عێراق ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه رایگه‌یاند، له‌هێرشێكی داعشدا چه‌كدارێكی حه‌شدی شه‌عبی كوژراوه‌و دوو كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
ده‌سته‌كه له راگه‌یه‌نراوێكیدا ده‌ڵێت: هێزه‌كانمان توانیویانه په‌لامارێكی چه‌كدارانی داعش بۆ سه‌ر خاڵێكی لیوای 41 له ناوچه‌ی ته‌ل زه‌هه‌ب-ی سه‌ر به شارۆچكه‌ی یه‌سریب له باشووری پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین پووچه‌ڵ بكه‌نه‌وه.
راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا روونیشیكردۆته‌وه كه له‌په‌لاماره‌كه‌ی داعشدا بۆ سه‌ر خاڵه‌كه‌ی حه‌شدی شه‌عبی، چه‌كدارێكی حه‌شد كوژراوه‌و دوو كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون .
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.