Erbil 38°C پێنجشەممە 10 تشرینی یەکەم 21:21

مزگه‌وتی ئه‌قسا به‌ڕووی نوێژخوێناندا کرایه‌وه‌

فه‌رمانگه‌ی ئه‌وقاف داوای له‌ موسلمانان كردووه‌ پابه‌ندبن به‌ رێنماییه‌كانی خۆپارێزی
کوردستان TV
100%

مزگه‌وتی ئه‌قسا له‌ شاری قودسی رۆژهه‌ڵات كه‌ ماوه‌ی دوو مانگ بوو به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19)وه‌ داخرابوو، دووباره‌ به‌ رووی نوێژخوێناندا كرایه‌وه‌.

به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ فه‌رمانگه‌ی ئه‌وقاف له‌ قودس، دووباره‌ كردنه‌وه‌ی مزگه‌وتی ئه‌قسای به‌ڕووی نوێژخوێناندا راگه‌یاند.

فه‌رمانگه‌ی ئه‌وقاف داواشی له‌ موسلمانان كردووه‌ كه‌ له‌ میانی ئه‌نجامدانی نوێژه‌كاندا له‌ مزگه‌وتی ئه‌قسا، پابه‌ندبن به‌ رێنماییه‌كانی خۆپارێزی.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.