سه‌رچاوه‌یه‌كی پزیشكی له ئه‌نبار گیان له‌ده‌ستدانی پیاوێكی له پارێزگاكه راگه‌یاند كه تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه.
سه‌رچاوه‌كه له لێدوانێكیدا به ماڵپه‌ری سۆمه‌رییه نیوزی راگه‌یاندووه، ئه‌مڕۆ له شارۆچكه‌ی خالیدییه‌ی سه‌ر به پارێزگای ئه‌نبار، پیاوێكی به‌ساڵاچوو كه تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنابووه،گیانی له‌ده‌ستداوه.
سه‌رچاوه‌كه روونیشیكردۆته‌وه كه تووشبووه‌كه پێشتر نه‌خۆشی دڵ و گورچیله‌ی هه‌بووه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.