نوێكراوه‌ته‌وه ....
حكوومه‌تی عێراق به‌هۆی ئه‌وه‌ی داهاتی له ئه‌نجامی دابه‌زینی نرخی نه‌وت له بازاڕكاندا كه‌مبووه‌ته‌وه، بڕیاری دا مووچه‌ی پله باڵاكان كه‌م بكاته‌وه.
نووسینگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه سه‌رۆكوه‌زیران مسته‌فا كازمی سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی لیژنه‌ی چاكسازی كردووه كه له میانیدا لێكه‌وته‌كانی ئه‌و قه‌یرانه داراییه‌ی كه عێراق رووبه‌ڕووی بووه‌ته‌وه تاوتوێ كراوه.
ئاماژه به‌وه‌یشدراوه كه له میانی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، مسته‌فا كازمی داوای كردووه زنجیره‌یه‌ك رێوشوێن بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی دارایی بگیرێنه‌به‌ر له‌وانه؛ كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی پله باڵاكان له داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت.
پله باڵاكان وه‌زیر، به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتیی وه‌زاره‌ته‌كان، به‌ڕێوه‌به‌رانی دامه‌زراوه گشتییه‌كان له پارێزگاكان و فه‌رمانبه‌ران به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ده‌گرێته‌وه.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه له میانی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، هه‌روه‌ها سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، مسته‌فا كازمی داوای كردووه به‌پێی بنه‌مای به‌دیهێنانی دادوه‌ریی كۆمه‌ڵایه‌تی، چاره‌سه‌ری دوو مووچه‌یی و مووچه‌ی ئه‌و خانه‌نشینانه بكرێت كه له ده‌ره‌وه‌ی وڵات نیشته‌جێن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.