له لایه‌ن نووسه‌ر وه‌رگێر " ئه‌رده‌ڵان عه‌بدوڵڵا" كتێبی " نه‌جیب مه‌حفوز، نووسه‌رێك له نێوان رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوادا" ئاماده‌كراوه.
وه‌رگێر له‌م كتێبه‌دا باس له وێستگه‌كانی ژیان و بۆچوونه‌كانی نووسه‌ری گه‌وره‌ی عه‌ره‌ب نه‌جیب مه‌حفوز ده‌كات،به‌تایبه‌تی لایه‌نه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و فكری ..له‌هه‌مان كاتدا خوێندنه‌وه‌ی بۆ چه‌ند رۆمانێكی نه‌جیب مه‌حفوز كردوه.
نه‌جیب مه‌حفوز به‌وه ناسراوه كه نووسه‌رێكی پێشكهوتنخوازهو دژی فكری ئیسلامی توندڕه‌وه، هه‌ربۆیه ساڵی 1995 له‌لایه‌ن گروپێكی ئیسلامی توندڕه‌وه‌وه، هه‌وڵی كوشتنی درا، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه توانی رزگاری بێت.
شایانی باسه كتێبی " نه‌جیب مه‌حفوز، نووسه‌رێك له نێوان رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوادا" لایه‌ن ناوه‌ندی سارا بۆ چاپ و بڵاوكردنه‌وه، چاپكراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.