ھاووڵاتیانی كوردی شارۆچكه‌ی خورماتوو له به‌رده‌م قایقامییه‌تی خورماتوو به ھۆی داخستنی دوكانه‌كانیانه‌وه خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا.
خۆپیشانده‌ران داواكاربوون دوكان و شوێنی كاره‌كانیان بكرێته‌وه چۆنكه وه‌كو خۆیان ئاماژه‌یان پێ كردووه، ھێزه ئه‌منیه‌كان به‌ته‌نها رێگری له دووكانداره كورده‌كان ده‌كه‌ن كار بكه‌ن وقه‌ده‌غه‌ی ھاتووچۆ به‌ته‌نها له گه‌ره‌كه كوردییهكانه و گه‌ڕه‌كه عه‌ره‌ب وتوركمانییهكانی شارۆچكه‌كه دووكانه‌كانیان كراوه‌ته‌وه وھیچ ھێزێك رێگریان لێ ناكات، چونكه ئه‌و ھێزانه‌ی له شارۆچكه‌كه‌ن ھێزی عه‌ره‌بی و توركمانین و به نه‌فه‌سی نه‌ته‌وه‌یی ومه‌زھه‌بی كار ده‌كه‌ن .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.