Erbil 38°C پێنجشەممە 10 تشرینی یەکەم 19:26

مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتى کوردستان پەیامێک ئاراستەی یەکێتی دەکات

ناوچەکە لە بەردەم گۆڕانکاری خێرادایە،کە ئەمەش وا دەخوازێ سەرجەم لایەنە سیاسییەكانی كوردستان بەوپەڕی بەرپرسیاریەتیەوە ئەركە نەتەوەیی و نیشتیمانیەكانیان ڕاپه‌رێنن
کوردستان TV
100%

 ئه‌مڕۆ 31/5/2020 بەبۆنەی 45مین ساڵەی دامەزراندنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان مه‌كته‌بى سیاسى پارتى دیموكراتى كوردستان له‌ په‌یامێكدا پیرۆزبایى خۆى ئاراسته‌ى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان ده‌كات و به‌و بۆنه‌یه‌وه‌ رایدەگەیەنێت كه‌ پێویسته‌ هه‌وڵ بدرێت بۆ پته‌و كردنى یه‌كریزى لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانى كوردستان و یه‌ك ده‌نگى و یه‌ك هه‌ڵویستى بۆ چاره‌سه‌ره‌سه‌ركرنى كێشه‌و پێشهاته‌كان، كه‌ رووبه‌ روى هه‌رێمى كوردستان بونه‌ته‌وه‌‌ هه‌روه‌ها جه‌خت له‌ پاراستنى ده‌ستكه‌وته‌كانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كاته‌ته‌وه‌ .

ئه‌مه‌ش ده‌قى په‌یامه‌كه‌ى مه‌كته‌بى سیاسى پارتى دیموكراتى كوردستانه‌: 

 بۆ بەڕێز مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بەبۆنەی چل و پێنجەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان پیرۆزبایی ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و سەرکردایەتی و ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندیەکانی یەکێتی و سەرجەم کادیر و ئەندام و لایەنگرانی حزبە تێکۆشەرەکەتان دەكەین و، ھیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین.

لەکاتێکدا ئەو یادە دەکەینەوە کە وڵاتەکەمان لە ھەلومەرجێکی ناھەموار و ناوچەکە لە بەردەم گۆڕانکاری خێرادایە، کە ئەمەش وا دەخوازێ سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییەكانی كوردستان بەوپەڕی بەرپرسیاریەتیەوە ئەركە نەتەوەیی و نیشتیمانیەكانیان راپەڕێنن و لەپێناوی بەرژەوەندییە باڵاكانی گەل و وڵاتەكەمان درێغی نەكەن و هەوڵی جیددی بدرێ بۆ زیاتر پتەوكردنی یەكڕیزیی و یەكدەنگیی هێز و لایەنە سیاسیەكان و پاراستنی دەستکەوتەکان و بەھێزترکردنی ئەزموون و دۆزی رەوای گەلەکەمان و بەدیهێنانی ئامانجەكانمان و دابینکردنی ئارامی و خۆشگوزەرانی بۆ ھاوڵاتیان.

جارێكی دیكە پیرۆزباییتان لێدەكەین و هیوادارین سەركەوتوو و سەرفراز بن.

مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان 31ـی5ـی2020

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.