سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ رایگه‌یاند : "ئه‌گه‌ر خۆپیشانده‌ران بهاتنایه ئه‌م دیوی كۆشكی سپیی، ئه‌وا سه‌گه هاره‌كان له پێشوازیاندا ده‌بوون".
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ ستایشی ئه‌و مامه‌ڵه‌ی كرد كه شه‌وی رابردوو، هێزه‌كانی ده‌زگای نهێنیی له به‌رده‌م كۆشكی سپیی به‌رامبه‌ر به خۆپیشانده‌ران ئه‌نجامیانداوه و رایگه‌یاند "ئه‌گه‌ر خۆپیشانده‌ران بهاتنایه ئه‌م دیوی كۆشكی سپییه‌وه، ئه‌وا سه‌گه هاره‌كان له پێشوازیاندا ده‌بوون".
دۆناڵد تره‌مپ له زنجیره‌یه‌ك تویتدا باسی له‌وه‌كردووه، هێزه‌كانی ده‌زگای نهێنیی كه ئه‌ركیان پاراستنی گه‌وره به‌رپرسانه له ئیداره‌ی ئه‌مریكا كارێكی باشیان ئه‌نجامداوه و گوتی: "ئه‌وان ئه‌ركی خۆیان به باشی به جێ گه‌یاندووه و ده‌ست خۆشیان لێ ده‌كه‌م".
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی خۆپیشانده‌رێكی زۆر له به‌رده‌م كۆشكی سپی گردبووبوونه‌وه، به‌ڵام به‌هۆی بوونی هێزه‌كانی ده‌زگای نێهنییه‌وه، نه‌یان توانی بێنه ئه‌م دیوی كۆشكی سپییه‌وه و گوتی:"ئه‌گه‌ر خۆپیشانده‌ران، به‌هاتنایه ئه‌م دیوی كۆشكی سپییه‌وه، ئه‌وا سه‌گه هاره‌كان له پێشوازیاندا ده‌بوون".
سه‌باره‌ت به خۆپیشاندانه‌كانیش، دۆناڵد تره‌مپ گوتی: "ئه‌و گرووپه رێكخراوه هیچ په‌یوندی به كوشتنی جۆرج فڵۆیده‌وه نییه".
له تویتێكی دیكه‌دا، دۆناڵد تره‌مپ ره‌خنه‌ی له سه‌رۆك شاره‌وانی شاری واشنتۆن-ی پایته‌خت، مۆره‌یه‌ل باوزێر گرت و گوتی: "ئه‌و به‌رده‌وام به دوای پاره و یارمه‌تییدا ده‌گه‌ڕێت و رێگه نادات پۆلیسی مه‌ده‌نی ده‌ستوه‌ردان بكات به بیانوی ئه‌وه‌ی ئه‌وه ئه‌ركی ئه‌وان نییه".
له رۆژی سێشه‌ممه‌وه له شاری مینیاپۆلیس سه‌ربه ویلایه‌تی مینیسۆتا باكووری ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، خۆپیشاندان بۆ ئیدانه‌كردنی كوژرانی جۆرج فڵۆید كه له ئاكامی توندوتیژی پۆلیس و له میانی ده‌ستبه‌سه‌ركردنیدا كوژرابوو، ده‌ستی پێكردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.