ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 2020/5/31 مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به ئاماده‌بوونی قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت و وه‌زیره په‌یوه‌ندیداره‌كان، سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت به قه‌رز و پابه‌ندییه داراییه‌كانی سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌ڕێوبردن و هه‌ماهه‌نگی قه‌رزی گشتی سه‌ر به ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، ڕاپۆرتێكی به‌رفراونی به خشته و داتای پێویسته‌وه ده‌رباره‌ی قه‌رز و پابه‌ندییه داراییه‌كانی سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خسته‌ڕوو كه له لایه‌ن وه‌زاره‌ت و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ئاماده كرابوو.
دوای گفتوگۆ و ڕاگۆڕینه‌وه، بڕیاردرا ڕاپۆرتی تایبه‌تی قه‌رز و پابه‌ندییه داراییه‌كان ئاراسته‌ی دیوانی چاودێری دارایی هه‌رێمی كوردستان بكرێت وه‌كو لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار به‌مه‌به‌ستی وردبینی و پێداچوونه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له زووترین كاتدا بخرێته به‌رده‌ستی په‌رله‌مانی كوردستان و ڕای گشتی .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.