له ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ی داهاتوو 2020.6.7 دووباره ده‌ست ده‌كرێته‌وه به‌هه‌ڵمه‌تی بڕینی سه‌رپێچییه‌كانی سه‌ر تۆڕی كاره‌بای هاوبه‌شانی پۆله‌كانی (بارزگانی گه‌وره و پیشه‌سازی و كشتوكاڵ)ی .
ئه‌مڕۆ 2020.5.31، به سه‌رپه‌رشتی د.فرسه‌ت سۆفی پارێزگاری هه‌ولێر و به ئاماده‌بوونی هه‌ریه‌ك له هێمن قادر و مه‌سعود كاڕه‌ش جێگرانی پارێزگار و نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید قایمقامی ناوند و حوسێن حه‌مه‌د به‌رێوه‌به‌ری گشتی كاره‌بای هه‌ولێر و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان، له دیوانی پارێزگا كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجامدرا و بۆ باشتر كردنی دۆخی كاره‌با و نه‌هێشتنی زێده‌ڕۆیی و سه‌رپێچی له‌سه‌ر تۆڕه‌كانی كاره‌با بڕیاردرا:-
له ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ی داهاتوو 2020.6.7 دووباره ده‌ست ده‌كرێته‌وه به‌هه‌ڵمه‌تی بڕینی سه‌رپێچییه‌كانی سه‌ر تۆڕی كاره‌بای هاوبه‌شانی پۆله‌كانی (بارزگانی گه‌وره و پیشه‌سازی و كشتوكاڵ)ی، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته داوا له هاوبه‌شانی ئه‌و پۆلانه ده‌كه‌ین كه هه‌ر جۆره سه‌رپێچییه‌كیان له‌سه‌ر پێوه‌ری كاره‌با و تۆڕه‌كانی كاره‌با ئه‌نجامداوه، سه‌ردانی فه‌رمانگه‌كانی كاره‌با بكه‌ن به‌مه‌ستی نه‌هێشتنی سه‌رپێچییه‌كان، به‌پێچه‌وانه‌وه ڕووبه‌ڕووی ڕێكاری یاسایی ده‌بنه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.