Erbil 38°C پێنجشەممە 10 تشرینی یەکەم 19:27

لە پارێزگای دهۆک دوو تووشبوی نوێی کۆرۆنا تۆمارکران

تائێستا له‌ هه‌رێمى كوردستان به‌هۆى كۆرۆناوه‌ 6 كەس گیانیان لەدەستداوە
کوردستان TV
100%

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، لەپارێزگای دهۆك دوو تووشبوی نوێی كۆرۆنا تۆماركران.

وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند، لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان و تووشبووان، دوو تووشبووی دیكەی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای دھۆك دەستنیشانكرا، پیاوێكی تەمەن ٥٣ ساڵ دانیشتووی ناو شاری دھۆكە و نیشانەی نەخۆشیەكەی ھەبووە و پشكنینی بۆ كراوە و پۆزەتیڤ دەرچووە و مناڵێكی تەمەن ١١ ساڵ، كچی نەخۆشێكی پێشووە و دانێشتووی قەزای سێمێلە سەر بە پارێزگای دھۆك.

بەپێی ئامارەكانى تەندروستی هەرێم تووشبووانی كۆرۆنا بۆ زیاتر لە 600 تووشبوو بەرزبوونەتەوە و تائێستاش 6 كەس گیانیان لەدەستداوە.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.