Erbil 38°C پێنجشەممە 10 تشرینی یەکەم 19:29

ئەمرۆ مزگەوتی مەدینەو ئەقسا کرانەوە

زیاتر لەدوو مانگە داخرابوون
کوردستان TV
100%

ئاژانسی هەواڵی سعودیە بڵاویكردەوە سەر لەبەیانی ئەمرۆ یەكشەممە 31/5/2020 لەكاتی نوێژی بەیانی دوای داخستنی بۆ زیاتر لەدوو مانگ ئەمرۆ دەرگای مزگەوتی مەدینەیان كردەوەو نوێژی بەیانی ئەنجامدرا.

هەروەها هەر لەم بەیانییە تەواوی مزگەوتەكانی سعودیە كرانەوە بەرووی نوێژخوێنان كە زیاتر لەدوو مانگە داخراون و رێكارەكانی خۆپارێزی لەڤایرۆسی كۆرۆناش جێبەجێكران، كەهەر نوێژخوێنێك دوو مەتر لەوەی تەنیشت خۆی دوور بووە.


هەروەها تەواوی بەڕادەو سەلاجەكانی مزگەوتەكەو شوێنی ئاودەست و دەست نوێژ هەڵگرتنیش داخراوە بوون، ئەمەش وەك رێكارێكی خۆپارێزی لەبڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە.

سەرۆكایەتی كاروباری هەردوو حەرەمی پیرۆزی مەككە و مەدینە رایگەیاند , بەشێكی مزگەوتی پێغەمبەر دروودی خوای لەسەر بێت بۆ نوێژخوێنان كراوەتەوە.

بەهەمان شێوەی مزگەوتی پێغەمبەر دروودی خوای لەسەر بێت ، دەرگای نوێژی بە كۆمەڵ بۆ نوێژخوێنانی مزگەوتی ئەقسا لە قودس كرایەوە.

لە 17ی ئاداری رابردوودا، حكومەتی سعودیە بریاری دا بەداخستنی مزگەوتەكانی وڵاتەكەی بەهەردوو مزگەوتی حەرام ومەدینە، بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەناوچەكە دا.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.