وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تووشبوون، مردن و چاكبوونه‌وه‌ی كۆرۆنای له سه‌رانسه‌ری وڵات به پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه راگه‌یاند.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق، له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا پشكنینی پزیشكی بۆ 5 هه‌زار و 381 گومان‌لێكراو ئه‌نجامدراوه و تووشبوونی 260 كه‌سی دیكه به په‌تاكه پشتڕاست كرایه‌وه، هاوكات 10 كه‌سیش به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ئاماری تووشبووان به‌گوێره‌ی شاره‌كان:
بەغدا: 95 تووشبوو
میسان: 31 تووشبوو
بابل: 26 تووشبوو
بەسرە: 24 تووشبوو
سلێمانی: 24 تووشبوو
موسەنا: 21 تووشبوو
دیوانیە: 9 تووشبوو
نەجەف: 7 تووشبوو
واست: 7 تووشبوو
کەرکووک: 7 تووشبوو
دهۆک: 4 تووشبوو
دیالە: 2 تووشبوو
زیقار: 2 تووشبوو
ئەنبار تووشبوویەک
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، له ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا 10 كه‌س به‌هۆی په‌تاكه گیانیان له‌ده‌ستداوه، به شێوه‌یه‌ك كه 4 حاڵه‌ت له ناوچه‌ی روسافه‌ی شاری به‌غدا، كه‌سێكیش له ناوچه‌ی كه‌رخی ئه‌و شاره و له پارێزگای میسان 2 حاڵه‌ت و له هه‌ریه‌ك له پارێزگاكانی سلێمانی، كه‌ركووك و دیاله‌ش كه‌سێك گیانیان له‌ده‌ستداوه. هاوكات 46 حاڵه‌تی چاكبوونه‌وه‌ش له ڤایرۆسه‌كه راگه‌یه‌ندرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.