وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رايگەیاند" تووشبوویەکی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پارێزگای سلێمانی گیانی لەدەست دا".
دەقی راگەیێندراوی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان:-
کەسێکی دیکەی هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانی لەدەستدا ...
تووشبووێکی تری نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوی COVID19 لە شاری سلێمانی لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا کە تەمەنی 70 ساڵ بوو دانیشتووی قەزای چەمچەماڵە هەڵگری نەخۆشی دیکەی کوشندە بوو، دوای وەرگرتنی نمونەی پشکنینی تاقیگەیی دەرچوو توشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVD-19 بوو دوای داخلکردنی لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.
وێڕای پرسە و سەرەخۆشی لە خانەوادە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو هیوادارین هاوڵاتیان پابەندی ڕێنماییەکانی تەندروستی بن.
وەزارەتی تەندروستی
٣١ ئایار ٢٠٢٠
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.