له راگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ زۆرترین ژماره‌ی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان تۆماركرا.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی:-
زۆرترین ژمارەی تووشبووانی کۆڕۆنا لە هەرێمی کوردستان تۆمارکرا.
لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومان‌لێکراوان و تووشبووان،
101 تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکران، کە پیاو و ئافرەت و کچ و کوڕی گەنجن بە ھەموو تەمەنەکانەوە، شەش تووشبوو بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون و دوو تووشبوو پێشینەی گەشتیان ھەیە و 90 تووشبوو نیشانەی نەخۆشیەکەیان ھەبووە و پشکنینیان بۆکراوە و پۆزەتیڤ دەرچووە،
51 لەوان دانیشتووی قەزای پێنجوین
42 دانیشتووی ناو شاری سلێمانی
3 دانیشتووی وارماوە
1 دانیشتووی قەزای کەلار
1 دانێشتووی قەزای کفری
1 دانیشتووی قەزای خانەقین
1 دانیشتووی پارێزگای ھەڵەبجە
1 دنیشتووی شاری بغداد
وەزارەتی تەندروستی
31 ئایار 2020
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.