وتەبێژی هاتوچۆی دهۆک رایگەیاند، لە کۆمەڵگای چڕەی سەر بە قەزای شێخان ئۆتۆمبێلێک خۆی بە ستونێکی کارەبادا کێشا، بەوهۆیەوە، کەسێک گیانیلەدەستدا و چوار کەسیش برینداربوون.
ئازاد تەها وتەبێژی هاتوچۆی دهۆک رایگهیاند: ئێوارهی دوێنێ یەکشەممە رووداوێکی هاتوچۆ لە کۆمەڵگای چڕەی نزیک قەزای شێخان روویدا.
وتهبێژی هاتوچۆی دهۆك دهشڵێت رووداوەکە بەهۆی ئەوەوە روویدا ئۆتۆمبێلێکی جۆری کیا سیراتۆ کۆنتڕۆڵی لە دەستداوه و خۆی بە ستونێکی کارەبادا کێشاوه، لە ئەنجامدا کەسێک گیانی لەدەستداوه و چوار کەسی دیکەش بریندار بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.