دوای تۆماركردنی 101 حاله‌تى نوێی تووش بوون به‌ڤایرۆسى كۆرۆنا له سنوری پارێزگای سلێمانی، گوته‌بێژی ته‌ندروستیی سلێمانی داوای پابه‌ندبوون به رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان ده‌كات و رایده‌گه‌ێنێت ، با پارێزگای سلێمانی باجی كۆرۆنا نه‌دات.
یاد نه‌قشبه‌ندی، گوته‌بێژی ته‌ندروستیی سلێمانی له هه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوك داوایه‌كی ئاراسته‌ی هاوڵاتیانی سلێمانی كرد رایده‌گه‌ێنێت ، هاوڵاتیانی خۆشەویست ئێستاش درەنگ نیە، داواتان لێ ئەکەم خود( تاک)پارێزی جێبەجێ بکەن با پارێزگای سلێمانی باجی کۆرۆنا نەدات.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه شه‌وی رابردوو له راگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، زۆرترین ژماره‌ی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان تۆماركرا.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومان‌لێکراوان و تووشبووان،101 تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکران، کە پیاو و ئافرەت و کچ و کوڕی گەنجن بە ھەموو تەمەنەکانەوە، شەش تووشبوو بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون و دوو تووشبوو پێشینەی گەشتیان ھەیە و 90 تووشبوو نیشانەی نەخۆشیەکەیان ھەبووە و پشکنینیان بۆکراوە و پۆزەتیڤ دەرچووە،
51 لەوان دانیشتووی قەزای پێنجوین
42 دانیشتووی ناو شاری سلێمانی
3 دانیشتووی وارماوە
1 دانیشتووی قەزای کەلار
1 دانێشتووی قەزای کفری
1 دانیشتووی قەزای خانەقین
1 دانیشتووی پارێزگای ھەڵەبجە
1 دنیشتووی شاری به‌غدا
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.