جێگرى پارێزگارى هه‌ولێر ڕا یدهگهیهنێت، هاووڵاتییان ده‌توانن تا كاتژمێر 6ى ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شتومه‌ك له ماركێته‌كان دابین بكه‌ن و ئه‌گه‌ر كارێكى گرنگیان هه‌یه، ئه‌نجامى بده‌ن.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 1 ى 6 ى 2020 ، هێمن قادر، جێگرى پارێزگارى هه‌ولێر و گوته‌بێژى ژوورى ئۆپه‌راسیۆنى هه‌ولێر بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى كۆرۆنا، له‌باره‌ى ڕێكاره‌كانى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ به كه‌ناڵى (كوردستان 24)ى ڕاگه‌یاند: به‌یانى ژماره 38ى وه‌زاره‌تى ناوخۆ كه شه‌وى ڕابردوو ده‌رچوو، زۆر ڕوونه، هه‌موو شوێنه‌كان به داخراوى ده‌مێننه‌وه و قه‌ده‌غه‌ى ته‌واوه‌تیی هاتوچۆیه.
راشیگه‌یاند ، ته‌نیا سه‌موونخانه و نانه‌واخانه‌كان و عه‌لوه‌كان له 6ى به‌یانییه‌وه تا 12ى نیوه‌ڕۆ كراوه ده‌بن و ده‌بێت به‌شێوه‌ى دیلیڤه‌رى كار بكه‌ن، بۆ پێداویستییه‌كانى دیكه‌ى هاووڵاتییان، له دوێنێ شه‌وه‌وه ده‌رفه‌ت دراوه تا كاتژمێر 6ى ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ، پێداویستییه‌كانیان دابین بكه‌ن، هاووڵاتییان ده‌توانن تا كاتژمێر 6ى ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شتومه‌ك له ماركێته‌كان دابین بكه‌ن و ئه‌گه‌ر كارێكى گرنگیان هه‌یه، ئه‌نجامى بده‌ن.
جێگرى پارێزگارى هه‌ولێر له‌باره‌ى كردنه‌وه‌ى شوێنه ئایینییه‌كان دهىشڵێت ، هه‌موو شوێنه‌كان به داخراوى ده‌مێننه‌وه و هیچ شوێنێك كراوه نابێت و ده‌وامی فه‌رمیش ڕاگیراوه، بۆیه ده‌بێت هاووڵاتییان پابه‌ندى ڕێنوێنییه‌كان بن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.