دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان سەبارەت بەو پرۆژانەی کە کێشەیان هەیە و دراونەتە وەبەرهێنەرێکی دیکە بڕیارێکی دەرکرد
دهستهى وهبهرهێنانى ههرێمی كوردستان رایدهگهێنێت : سەبارەت بەو پرۆژانەی کە کێشەیان هەیە و ئێستا دراوەتە وەبەرهێنەرێکی تر، پێویستە لافیتەیەک لەبەردەم پرۆژەکە هەڵبواسرێت کە پارە بەدەست نەدەن بە وەبەرهێنەر، پارەی پێشەکی (کڕینی یەکەکان) و (قیستی مانگانە) بخرێتە حیسابی بانکی هاوبەش کە ژمارەی لەسەر لافیتەکە نووسراوە و لەڕێگای بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانەوە دیاری دەکرێت.
ئاماژه بهوهش دهكهن كه ناکرێت کڕین و فرۆشتن نە (نقدی) بکرێت، یان لەجیاتی قەرز بدرێتەوە بە بەڵێندەر، یان خاوەن قەرز بەبێ ڕەزامەندیی وەبەرهێنان و بەپێچەوانەوە ڕێکاری یاسایی بەرانبەر وەبەرهێنەر دەگیرێتە بەر و دەچێتە خانەی فێڵکردن لە کڕیارەکان و لەم حاڵەتەدا دەستەی وەبەرهێنان و حکوومەت هیچ بەرپرسیارییەکی یاسایی ناگرێتە ئەستۆی خۆی و کڕیارەکە خۆی بەرپرسیارە لە هەر لێکەوتەیەکی نایاسایی و هەر نووسینگەیەکی کڕین و فرۆشتن گرێبەستی لەمجۆرە بکات بەرپرسیار دەبێت و بەپێی یاسا و ڕێنماییەکان ڕێکاری یاسایی بەرانبەر وەردەگیرێت.
دارشتنهوهى ههواڵ - شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.