Erbil 38°C پێنجشەممە 10 تشرینی یەکەم 15:16

ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان: ناکرێت دۆخەکە بەو شێوەیە بەردەوام بێت

بڕیارە ڕاپۆرتێك ئامادە بكەین و دواتر مەكتەبی سیاسیی پەسەندی بكات
کوردستان TV
100%


ئەندامێكی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند، بڕیارە ڕاپۆرتێك ئامادە بكەین و دواتر مەكتەبی سیاسیی پارتی پەسەندی بكات بۆ گفتوگۆكردن لەگەڵ یەكێتی و دواتر لەگەڵ یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان كۆدەبینەوە، چونكە ناكرێت دۆخەكە بەو شێوەیە بەردەوام بێت و پێویستە ئاسایی بكرێتەوە.

ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، د. جەعفەر ئیبراهیم ئێمینكی، به‌ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان  راگه‌یاند ، چوار ئەندامی خۆمان راسپێردراون بۆ ئەوەی ڕاپۆرتێك ئامادە بكەن بۆ گفتوگۆكردن لەگەڵ یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان و دوای ئامادەكردنی ڕاپۆرتەكەش، مەكتەبی سیاسی كۆدەبێتەوە و پەسەندی دەكات و دواتر وادەیەك بۆ كۆبوونەوە لەگەڵ یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان دیاری دەكرێت، بۆ ئەوەی كۆببینەوە.

 گوتیشى ئەنجامدانی ئەو كۆبوونەوەیە پێویستە بۆ ئەوەی ئەو دۆخەی ئێستا هەیە ئاسایی بكرێتەوە، چونكە ناكرێت بەو شێوەیە بەردەوام بێت، لەبەر ئەوەی سەرەتای پێكهێنانی حكوومەت سێ لایەن و پێكهاتەكان بڕیاریان داوە بەشداری لە حكوومەتدا بكەن و هەندێكیشی خۆیان كردە ئۆپۆزسیۆن لەسەر داواكاریی خۆیان، كە بڕیاریان دا ئۆپۆزسیۆنێكی باش بن و ئەویش وا دەرنەچوو.

دەشڵێت ، ئەمە كاریگەریی خراپی بۆ گفتووگۆكردن لەگەڵ بەغداش دەبێت، چونكە ناكرێت بە دوو شێوە گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا بكرێت و زانیاریی هەڵە بەبەغدا بدرێت، بۆیە پێویستە ئەمانە هەمووی چارەسەر بكرێن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.