ئێوارەی دوێنێ سەدان خۆپیشاندەر بۆ ئیدانەکردنی کوژرانی جۆرج فڵۆید لەبەردەم کۆشکی سپی گردبوونەوە و داوای دادپەروەرییان بۆ فڵۆید کرد.
خۆپیشاندەران بە دروشمەکانی "ناتوانم هەناسە بدەم" و "ژیانی رەشپێستەکان گرنگە" ئیدانەی توندوتیژییەکانی پۆلیسیان کرد.
کاتێک هێزەکانی پۆلیس هەوڵی پاشەکشێ پێ کردنی خۆپیشاندەرانیان دەدا، پێکدادان دروست بوو.
پۆلیس بە گازی فرمێسکڕێژ و خۆپیشاندەران بە بەرد و بتڵی ئاو رووبەڕووی یەکتر بوونەوە .
کامێراکانی چاودێری دیمەنی چرکەساتی هەڵکوتانە سەر چەند فرۆشگاێکیان تۆمارکردووە کە لە میانی پێکدادانەکانی پۆلیس و خۆپیشاندەراندا، تاڵانکراون.
لە لایەکی دیکەوە لە دوێنێوە تا ئێستا، کەمپوسی زانکۆکانی دەوری کۆشکی سپی بەهۆی پەلاماری خۆپیشاندەرانەوە زیانێکی زۆری بەرکەوتووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.