بەپێی ئامارێكی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی سێ رۆژی جەژنی ڕەمەزان 339 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی مناڵبوونی فریاكەوتنی فێركارییان كردووە لەشاری سلێمانی و 98 نەخۆشیان داخڵی نەخۆشخانە كراون بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر.
هەر بە پێی هەمان ئامار لەرۆژانی جەژندا 69 منداڵ لەدایك بوون كە 46 یان بەشێوەی سروشتی و 23 یان بەنەشتەرگەری لەدایك بوون و لەو ژمارەیە 37 منداڵیان كوڕ بوون و 32 یان كچ بوون و دوو حاڵەتی دووانەش تۆماركراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.