كارزان كاكل په‌یامنێری كوردستان تیڤى راگه‌یاند ، له‌سنوری قه‌زای مه‌خمور بۆمبێكى چێندراو به‌كاروانێكى سه‌ربازی عێراقی ته‌قیه‌وه
په‌یامنێری كوردستان تیڤى رایده‌گه‌ێنێت پێش نیوه‌رۆی ئه‌مرۆ دووشه‌ممه 1 ى 6 ى 2020 ، له گوندی مهیدی له‌سنوری قه‌زای مه‌خمور بۆمبێك به‌كاروانى سوپای عێراق ته‌قیوه‌ته‌وه له‌ئه‌نجامدا سه‌ربازێك گیانى له‌ده‌ستداوه و یه‌كێكیش برینداربووه
له‌باره‌ى هه‌واڵی چه‌ند میدیایه‌كی عێراق كه‌بڵاویان كردووه‌ته‌وه كه پێش نیوه‌رۆی ئه‌مرۆ ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌مه‌خمور روویداوه ، عه‌مید هانی سورچی به رێوه به ری پۆلیسی قه زای مه‌خموور تایبه ت به كوردستان تی ڤی رایگه یاند : سه‌رجه‌م ئه‌و ده‌نگۆ و هه‌واڵانه ڕاست نین كه‌ته‌قینه‌وه له‌ناو سه‌نته‌ری مه‌خمور و ده‌وروبه‌ری ڕوویدا بێت
وتیشى ته‌نیا هێزه كانی ئه مریكی و فه ره نسی له چیای قه ره چووغ بۆردومانى چه‌كدارانى داعش ده‌كه‌ن كه‌له‌سنوره‌كه‌دا بوونیان هه‌یه
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.