ئه‌مڕۆ له پارێزگای بابل حاڵه‌تی نوێی مردن به ڤایرۆسی كۆڕۆنای تۆماركرا.
پارێزگای بابل رایگه‌یاندووه مردووه‌كه ئافره‌تێكی ته‌مه‌ن حه‌فتاو پێنج ساڵه و دوای مانه‌وه‌ی له نه‌خۆشخانه بۆ ماوه‌ی هه‌شت رۆژ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه گیانی له ده‌ستداوه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی دیوانییه حه‌وت حاڵه‌تی نوێی تووشبون به ڤایرۆسی كۆڕۆنای له‌و پارێزگایه راگه‌یاند.
ئاژانسی هه‌واڵی سۆمه‌ریه نیوز بڵاوی كردۆته‌وه له راگه‌یه‌نراوێكی فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی دیوانییه له ئه‌نجامی پشكنین و به‌دواداچوونه‌كان بۆ دۆزینه‌وه‌ی تووشبوانی نوێی ڤایرۆسی كۆڕۆنا، پشكنینی حه‌وت له گومانلێكراوه‌كان به پۆزه‌تیڤ ده‌رچووه كه به‌ركه‌وتنیان له‌گه‌ڵ تووشبوانی پێشوو هه‌یه. راشیگه‌یاندووه دوای دیاریكردنی حاڵه‌ته‌كانیان ره‌وانه‌ی شوێنی تایبه‌ت به چاره‌سه‌ركردنی تووشبوانی كۆڕۆنا كراون. تۆماركردنی حه‌وت حاڵه‌تی نوێی تووشبون به ڤایرۆسی كۆڕۆنا له پارێزگای دیوانییه له كاتێكدایه دوێنێ به پێی ئاماره فه‌رمییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق، هه‌شت حاڵه‌تی تووشبون به ڤایرۆسی كۆڕۆنا له‌و پارێزگایه تۆماركرا.
هه‌ر ئه‌مڕۆ پارێزگای نه‌جه‌ف شه‌ش حاڵه‌تی نوێی تووشبون به ڤایرۆسی كۆڕۆنای تۆماركرد.
لوئه‌ی یاسری پارێزگاری نه‌جه‌ف و سه‌رۆكی شانه‌ی قه‌یرانه‌كانی ئه‌و پارێزگه‌یه بڵاوی كرده‌وه له ئه‌نجامی پشكنینه‌كان بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی گومانی تووشبون به ڤایرۆسی كۆڕۆنایان لێده‌كرێت، شه‌ش حاڵه‌تی نوێی تووشبون به ڤایرۆسی كۆڕۆنا له‌و پارێزگایه تۆماركرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.