Erbil 38°C پێنجشەممە 10 تشرینی یەکەم 15:21

رێکخراوی تەندروستی جیهانی: درێژکردنەوەی قەده‌غەی هاتوچۆ لە عێراق بڕیارێکی گرنگ بوو

لە پارێزگاكانی عێراق 6 هه‌زار و 439 کەس تووشی کۆرۆنا بوون
کوردستان TV
100%

رێکخراوی تەندروستیی جیهانی:دوای زیادبوونی ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، درێژکردنەوەی قەدغەکردنی هاتوچۆ لە عێراق، بڕیارێکی گرنگ بوو.

رێکخراوی تەندروستیی جیهانی لە عێراق هانی سەرجەم عێراقییەکانی دا پاندبن بە رێوشوێنەکانی خۆپارێزی کە لەلایەن کاربەدەستانی تەندروستییەوە بۆ بەرگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ، دەرکراون و جەختیش دەکاتەوە لەوەی درێژکردنەوەی قەدەغەکردنی هاتوچۆ بۆ هەفتەیەکی دیکە لە عێراق، بڕیارێکی گرنگ بوو بە ئامانجی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ.

پێشتر حکوومەتی عێراق لە چوارچێوەی گرتنەبەری رێوشوێنەکانی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، قەدەغەکردنی هاتوچۆی لە سەرتاسەری وڵات بۆ یەک هەفتەی دیکە درێژکردەوە.

لەوبارەوە نوێنەری رێکخراوی تەندروستیی جیهانی لە عێراق، دکتۆر ئەدهەم ئیسماعیل لە راگەیەندراوێکدا دووپاتیکردەوە کە بەردەوامن لە پاڵپشتیکردن لە کاربەدەستانی تەندروستیی لە بەغدا و هەرێمی کوردستان بە ئامانجی سەرخستنی رێوشوێنەکانی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

ئەدهەم ئیسماعیل داواشی لە سەرجەم عێراقییەکان کردووە پابەندبن بە رێوشوێنەکانی خۆپارێزی کە لەلایەن کاربەدەستانی تەندروستییەوە بۆ بەرگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ راگەیەنراون و راشیگەیاندووە کە درێژکردنەوەی قەدەغەکردنی هاتوچۆ بۆ هەفتەیەکی دیکە، بڕیارێکی گرنگ بوو بە ئامانجی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ.

نوێنەری رێکخراوی تەندروستیی جیهانی لە عێراق، دکتۆر ئەدهەم ئیسماعیل بە پێویستیشی زانیوە کە لایەنە پەیوەندیدارەکان لە عێراق رێوشوێنەکانی تایبەت بە قەدەغەکردنی هاتوچۆ توندتر بکەن و گوتی: ئەگەر هەمووان هاوکاربن، ئەستەمە رێوشوێنەکانی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق، سەرکەوتووبن.

، لەو ژمارەیە سێ هەزار و ١٥٦یان چاکبوونەتەوە و ٢٠٥ی دیکەیش گیانیان لەدەستداوە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.