Erbil 38°C پێنجشەممە 10 تشرینی یەکەم 15:19

چوار حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا لە شاری دهۆک تۆمار کران

دانیشتووی ناو شاری دھۆکن و بەرکەوتەی تووشبووەکەی دوێنێن
کوردستان TV
100%

وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئاشکرای کردووە لە درێژەی پشکنینەکاندا ئەمڕۆ دووشەممە 2020.6.1 چوار حاڵەتی نوێی تووشبوو بە پەتای کۆرۆنا لە شاری دهۆک تۆمار کراون.

لە ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیدا هاتووە: "تووشبووەکان بریتین لە: ئافرەتێکی تەمەن ٤٤ ساڵ و سێ کچی تەمەن ١٥ و ١٣ و ٩ ساڵان، دانیشتووی ناو شاری دھۆکن و بەرکەوتەی تووشبووەکەی دوێنێیە".

دەقی راگەیەندراوەکە:

لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و تووشبووان، چوار تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای دھۆك دەستنیشانکران، ئافرەتێکی تەمەن ٤٤ ساڵ و سێ کچی تەمەن ١٥ و ١٣ و ٩ ساڵان، دانیشتووی ناو شاری دھۆکن و بەرکەوتەی تووشبووەکەی دوێنێ یە.

 

وەزارەتی تەندروستی

١ حوزەیران ٢٠٢٠

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.