ئەمڕۆ رۆژی جیهانی منداڵانه و رێکخراوی یونیسێفيش هۆشداری لەبارەی دۆخی منداڵان لە عێراق و سووریا و یەمەن و لیبیا و ئەفغانستان دهدات.
بەپێی دوایین راپۆرتی رێکخراوی یونیسێف، زیاتر لە 500 هەزار منداڵ لە عێراق لە خوار تەمەنی 15 ساڵی کاردەکەن، نزیکەی 7 ملیۆن و 500 هەزار منداڵ لە وڵاتەکەدا پێویستیان بە یارمەتی مرۆیی هەیە، 5 ملیۆن منداڵی عێراقیش پێویستیان بە چارەسەری دەروونی هەیە.
بەگوێرەی یونیسێف، لە ئەفغانستان لە سێ کچ یەکێکیان لە خوار تەمەنی 18 ساڵی بەشوو دەدرێن، 3.7 ملیۆن منداڵ لە قوتابخانەکان دابڕاون، 1.3 ملیۆن منداڵ مەترسیی وشکهەڵاتنیان لەسەرە، واتا تووشی برسییەتییەکی تووند هاتوون کە مەترسییان لەسەر گیانیان دروستبووە.
لە یەمەن منداڵان لە دۆخێکی زۆر دژواردا دەژین، لە وڵاتەکەدا کە بەسەر جەمسەری شیعی و سوننەدا دابەشبووە، 93٪ی منداڵان پێویستیان بە یارمەتی مرۆیی هەیە.
لە 5 منداڵ یەکێکیان خانووی لەدەستداوە، 70٪ی منداڵانی یەمەن دەستیان بە ئاوی پاک ناگات. 7.4 ملیۆن منداڵ پێویستیان بە پارێزگاری هەیە. 2 ملیۆن منداڵیش لە قوتابخانەکان دابڕاون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.