كه‌شناسانی جیهان: پله‌ی گه‌رما ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی تۆمار ده‌كات.
به پێی پێشبینیه‌كانی چه‌ندین ئاژانسی به‌ناوبانگی كه‌شناسی له جیهان، ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه كه ساڵی 2020، به گه‌رمترین ساڵ له مێژووی گۆی زه‌وی تۆمار بكرێت.
ڕیژه‌ی دڵنیایی كه‌شناسان بۆ گه‌رم بوونی زه‌وی له‌م ساڵه‌دا (50% تا 70%) یه.
به ووته‌ی كه‌شناسان به له‌به‌ر چاو گرتنی پله‌ی گه‌رمای تۆمار كرا‌و له چوار مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ، هه‌رچه‌ند بڵاو بوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كـۆرۆنا، بوه‌ته هۆی داخستنی كارگه‌كان و قه‌دغه‌ی هاتووچۆ به شێوه‌یه‌كی كاتی له وڵاتان و كاریگه‌ریه‌كی ئه‌ڕێنی دروست كردووه له‌سه‌ر كه‌شوهه‌وای جیهان، به‌ڵام كه‌شناسان ده‌ڵێن ئه‌و ڕووداوانه نابنه هۆی دابه‌زینی پله‌كانی گه‌رما له ساڵی دووهه‌زارو بیست.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.