مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له رێی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ره‌وه، په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و تێیدا پابه‌ندبوونی هاووڵاتیانی به بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ به "گرنگ" وه‌سفكرد.
له تویته‌كه‌یدا سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، "ئێستا، كه قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ بۆ ماوه‌ی شه‌ش رۆژ له سه‌رانسه‌ری هه‌رێمی كوردستان ده‌چێته واری جێبه‌جێكردنه‌وه. ئه‌م بڕیاره له پێناو پاراستنی ته‌ندروستیمانه، ئه‌مه‌ش به‌هۆی زیادبوونی ژماره‌ی تووشبووانی كۆرۆنا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو".
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاندووه، "بۆیه گرنگه پابه‌ندی بڕیاره‌كه ببین و به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان له‌به‌رچاو بگرین".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.