وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ له سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عێراق، (10) كه‌سی دیكه گیانیان له‌ده‌ستداوه و(429) كه‌سی دیكه وه‌ك تووشبووی كۆرۆنا ده‌ستنیشان كراوون.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌ته‌كه، كه تييدا هاتووه: له سه‌رجه‌م تاقیگه پزیشكییه‌كان، ئه‌مڕۆ (10) هه‌زار و (495) پشكنین ئه‌نجامدراوه و ژماره‌ی پشكنینه‌كان له سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنی كۆرۆناوه تا ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (1ی حوزه‌یران/ یۆنیۆی 2020) گه‌یشتووه‌ته (238) هه‌زار و (251) پشكنین.
ئاشكراشیكرد، له ئه‌نجامی ئه‌و پشكنینانه‌دا (429) حاڵه‌تی كۆرۆنا تۆمار كراوه و (119) حاڵه‌تیش چاكبوونه‌ته‌وه و (10) كه‌سی دیكه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
كۆی گشتی تووشبووان: (6) هه‌زار و (868) كه‌س.
كۆی چاكبوونه‌وه: (3) هه‌زار و (275) كه‌س.
كۆی ئه‌وانه‌ی له ژێر چاودێریدان: (3) هه‌زار و (378) كه‌س.
كۆی ئه‌وانه‌ی له ژێر چاودێری ورددان: (43) كه‌س.
كۆی گشتی حاڵه‌ته‌كانی مردن: (215) كه‌س.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.