ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە دوو تووشبووی نوێی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا لە پارێزگای دهۆك تۆمار كران.
وەزارەتی تەندروستیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڵاوی كردەوە لە دەرەنجامی نوێدا و لە بەردەوامیی پشکنینەکان و گەڕان بە دوای گومانلێکراوان و تووشبوواندا، دوو تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای دھۆك دەستنیشان کران.
یەكێك لە تووشبووەكان پیاوێکی تەمەن ٥٢ ساڵە، نیشانەی نەخۆشیەکەی ھەبووە و پشکنینی بۆ کراوە و پۆزەتیڤ دەرچووە، تووشبووەکەی تریش کچێكی تەمەن ٢٠ ساڵە و بەرکەوتووی تووشبووانی پێشووە، ھەردووکیان دانیشتووی ناو شاری دھۆکن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.