وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌نجامی نوێی پشكنینه‌كانی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، له گه‌رمیان 12 كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه :-
دەرەنجامی نوێ ... لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومان‌لێکراوان و تووشبووان، دوازدە تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە دەڤەری گەرمیان دەستنیشانکران، حەفت ئافرەت و چوار پیاو و کچێکی گەنج، نۆ لە تووشبووان بەرکەوتووی تووشبوانی پێشوون، دوو تووشبوو نیشانەی نەخۆشیەکەیان ھەیە، یەک تووشبوو لە شاری بەغداد گەڕاوەتەوە، شەش تووشبوو دانیشتووی قەزای کفری. چوار تووشبوو دانیشتووی قەزای کەلار. یەك تووشبوو دانیشتووی شاری بەغداد. یەك تووشبوو دانیشتووی شاری تکریت.
وەزارەتی تەندروستی
١ حوزەیران ٢٠٢٠
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.