وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی تووشبوونی كه‌سێكی دیكه‌ی له پارێزگای هه‌ولێر به ڤایرۆسی كۆرۆنا پشتڕاست كرده‌وه.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه:-
لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومان‌لێکراوان و تووشبووان، یەك تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای ھەولێر دەستنیشانکرا، ئافرەتێکی تەمەن 49 ساڵ، نیشانەی نەخۆشیەکەی ھەبووە و پشکنینی بۆ کراوە و پۆزەتیڤ دەرچووە، دانیشتووی گەڕەکی مەنتکاوەی شاری ھەولێرە.
وەزارەتی تەندروستی
1 حوزەیران 2020
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.