ده‌سته‌ی ده‌روازه سنوورییه‌كانی عێراق رایگه‌یاند، هیچ بڕیارێكیان نه‌داوه بۆ كردنه‌وه‌ی ده‌روازه سنوورییه‌كانی عێراق له‌گه‌ڵ ئێران.
ده‌روازه سنوورییه‌كانی نێوان عێراق و ئێران وه‌ك رێكاری خۆپارێزی و به‌رگرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) داخراون.
ده‌سته‌ی ده‌روازه سنوورییه‌كانی عێراق له راگه‌یه‌نراوێكدا وه‌ڵامی ئه‌و هه‌واڵه‌ی داوه‌ته‌وه كه له ئاژانسی هه‌واڵی نیمچه فه‌رمی "فارس"ی ئێران له‌باره‌ی پلانی تاران بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی سه‌ردانی شوێنه ئایینییه پیرۆزه‌كان له عێراق، بڵاوكرده‌وه.
گوته‌بێژی ده‌سته‌ی ده‌روازه سنوورییه‌كان، عه‌لائه‌ددین قه‌یسی له راگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه ئاژانسی فارس هه‌واڵێكی له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه ئێران پلان داده‌نێت بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی سه‌ردانی شوێنه ئایینییه پیرۆزه‌كان له عێراق وێڕای بڕیاری داخستنی ده‌روازه‌كان، ئێمه جه‌خت له‌وه ده‌كه‌ینه‌وه كه ده‌روازه سنوورییه‌كان له‌گه‌ڵ ئێران و كوێت به ته‌واوه‌تی به‌ڕووی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و جوڵه‌ی گه‌شتیار داخراوه.
قه‌یسی راشیگه‌یاندووه: "ئه‌م داخستنه تا كاتێكی نادیار به‌رده‌وام ده‌بێت، به‌پێی راپۆرته ته‌ندروستییه‌كان كار ده‌كه‌ین بۆ كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌كان".
گوته‌بێژی ده‌سته‌ی ده‌روازه سنوورییه‌كان، عه‌لائه‌ددین قه‌یسی ئاماژه‌ی به‌وه كردووه بڕیاردان له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته په‌یوه‌سته به راپۆرت و داتاكانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی، وه‌ك ده‌سته‌ی ده‌روازه سنوورییه‌كان رشدین له‌سه‌ر پاراستنی گیانی هاووڵاتییان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.