دۆناڵد تره‌مپ،سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێت :ڕایسپاردووه سه‌رۆك شاره‌وانیـیه‌كان و فه‌رمانڕه‌وای ویلایه‌ته‌كان هه‌نگاوی پـێویست بنێن بۆ كۆنترۆڵكردنی دۆخه‌كه، ئه‌گه‌ر نا ئه‌وا فه‌رمان ده‌كات سوپا به كاره‌كه هه‌ستێت و به خێرایی كێشه‌یان بۆ چاره‌سه‌ر بكات.
هه‌روه‌ها گوتی: هه‌موو ئه‌مه‌ریكایـیه‌كان زۆر دڵگران و غه‌مگینن به مه‌رگی دڕندانه‌ی جۆرج فلۆید. به‌ڵێنی دا دادپه‌روه‌ری بێته دی بۆ مه‌رگی جۆرج و ئه‌و زیانه‌ی به‌ر خێزانه‌كه‌ی كه‌وتووه.
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا گوتیشی: به‌ڵام ناتوانێت ڕێگه بدات ده‌نگی ناڕه‌زایی خۆپـیشانده‌رانی ئاشتیخواز له نێو هاواری كه‌سانی توڕه‌ی گێره‌شێوێن ونببێت. ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد له‌م ڕۆژانه‌ی دوایی وڵاته‌كه دووچاری گێره‌شێوێنی، توندوتیژی، سووتاندنی به مه‌به‌ست، دزی و تاوان بووه‌ته‌وه.
ژێده‌ر / ده‌نگی ئه‌مریكا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.